بحث هذه المدونة الإلكترونية

الأحد، 9 أكتوبر 2022

{باسی {مولود}ـــ یادی لەدایڪبوونی پێغەمبەرﷺ }

 ئه م زانایانەش نه يانزاني .؟

{باسی {مولود}ـــ یادی لەدایڪبوونی پێغەمبەرﷺ }
ئەی لاوی موسوڵمانان: ئیمام {ابن حجر الهیتمی}دەگێرێتەوە:{ابو شامة}ی مـــامـــۆستـــای ئیمامی{النواوی} فەرمویەتی:
{{لەجوانترین بیدعەڪانی ئێستامان،ئەوکردارەیە:كە هەمووساڵێڪ لە ڕۆژی یادی لەدایڪبوونی پێغەمبەرداﷺدەڪرێ:
لە خێرڪردن و چاڪەو دەربڕینی خۆشی وڕازاندنەوە، ئەم ڕەفتارەـــ لەگەڵ ئەوەی چاڪەی لەگەڵ هەژاراندا تێدایە ــ نیشانەشە: بۆ خۆشویستن و گەورەیی پێغەمبەرﷺ لەدڵی ئەو ڪەسەی ئەم خێرە دەڪاو شوكری خوای گەورە دەڪا لە سەر ئەو نیعمەتەی ڪە پێغەمبەرێڪی هێناوەتە دنیاو بەڕەحـــمـــەت بـــۆ ئـــەو خـــەڵڪەی نـــاردوە }}. بـــڕوانـــە{{ فـتـح المـبــیـن شـرح الأربعـیـن }} ل { 95 }.هەروەها :ئیمام {جلال السیوطی} ئەفەرموێ:{مەولودڪردن
ئەوەیە:خەڵڪ ڪۆ ببێتەوەو هەندێڪ قورئان بخوێندرێ وچـــەنـــد بـــەســـەرهاتێڪی پێغەمبەری خواﷺ بۆ خەڵڪ بگێڕدرێتەوە، ئینجا خواردنێڪیان بدرێتێ و بیخۆن و بڕۆن،لەمە زیاتر نەڪەن، ئەم شێوەیە{بدعة حسنة}یە، ئەو ڪەسە
ئەیڪاپاداشتی ئەدرێتەوە،چونڪە ڕێز لێنانی پێغەمبەریﷺ تێدایەودەربڕینی خۆشی وشادی بەلەدایڪبوونی پێغەمبەریﷺ تێدایە، جایەڪەم ڪەس ڪەمەولودڪردنی پەیدا ڪرد،ســـوڵتان{مظفر الدین}ی گـــەورەی {أربیل}__ هەولێر بوو}}.
ئینجا هـــەر ئیمام {{جلال الدین السیوطی }}لە ئـــیـــمـــام {ابن حجر العسقلانی} ئەگێڕێتەوە: ڪە فـــەرمـــوویـــەتی :{{مەولودكردن بیدعەیـــەو لـــەسەردەمی {السلف الصالح}دا نەڪراوە، بەڵام ـــ لەگەڵ ئەوەشداـــ شتی باش و خـــراپی تێدایە: جاهەر ڪەسێڪ شتە باشەڪانی مەولودبڪاو خۆی
لە خراپەڪانی بپارێزێ، ئەوە دەبێتە {بدعة حسنة}، ئەگەرنا:باش نیە جافەرمووی:{بەڕاستی مـــن مـــەولـــودڪردنم لـــەبنچینەی حەدیسی{الصحیحین}
} }وەدەرهێناوە،ڪەئـەمەیە:{{قدم النبیﷺ المدینة فوجد الیهود صیاما یوم عاشوراء، فقالﷺ لهم: ماهذا الیوم الذی تصومونە؟ قالوا:هذا یوم أنجی ﷲ فیە موسی علیە السلام وقومە، وغرق فرعون وقومە، فصامە موسی شڪرا فنحن نصومە، فقال النبی ﷺ
فنحن أحق بموسی منڪم، فصامە وأمر بصیامە}}رواهـــ البخاری ومسلم، واتە : پێغەمبەری خواﷺ هاتە{مدینة}،دیتی جووەڪان لەڕۆژی {عاشورا}دا بەڕۆژوونە، پێغەمبەر خواﷺلێی پرسین:ئەم ڕۆژە چیە ئێوە تێیدا بەڕۆژوو دەبن؟گوتیان: ئەمەئەوڕۆژەیە:ڪەخوای گەورە{موسی}پێغەمبەرو گەلەکەی تێدا ڕزگارڪردون،{فرعون}و گەلەڪەشی لەدەریادا خنڪان، جـــا حـــەزرەتی {مـــوسی}علیه السلام بۆشوڪری خودا لەم ڕۆژەدا بەڕۆژوو بوو، ئێمەش بەڕۆژوو دەبین. جا پێغەمبەری خواﷺ فەرموی: ئێمە نزیڪترو شیاوترین بە{موسی}لـــە ئێوە. ئینجا پێغەمبەری خواﷺ لە{عاشورا}دا بەڕۆژوو بوو، فەرمانیشی دا: موسوڵمانان تێیدا بەڕۆژوو بـــبـــن. ئینجا دەفەرموێ: لەم حەدیسە وەردەگیرێ: ڪە شوڪری خوای گـــەورە بڪرێ.:لـــە ســـەر ئـــەوەی لە ڕۆژێكی دیارڪراودا خۆشیەڪی داوە، یان ناخۆشیەڪی لابردوەو، لە هـــەمـــان ڕۆژیشدا هەموو ساڵێڪ ئەم شوڪرە دووبارە بڪرێتەوە، شوڪری خوای گەورەش بەهەموو جۆرە خواپەرستی یەڪ دێتەجێ: وەڪو سوجدەو ڕۆژوو وخێرڪردن و قـــورئـــان خوێندن، ئینجا ئایا ڪام {نعمة}و خۆشی گـــەورەتـــرە: لـــە{نعمة}و خۆشی ی هاتنە دونیا پێغەمبەری ڕەحمەتﷺ لـەم ڕۆژەدا؟ ڪەوابو: پێویستە لە خودی ڕۆژەڪەدا ـــ واتە: لە ڕۆژی دوانزەی مانگی {ربیع الاول }دا ــ مەولودبڪرێ. بڕوانە {الحاوی للفتاوی}ل{292 و302}ب {1}و{حاشیة الشروانی}ل {422}ب{7}.

لماذا لم يحتفل الصحابة بمولد النبي الكريم ؟

  لماذا لم يحتفل الصحابة بمولد النبي الكريم ؟ يجيبك العلامة البشير الابراهيمي ،يقول رحمه الله " ﻳﺨﺘﻠﻒ اﻟﻔﻘﻬﺎء ﻓﻲ ﻫﺬﻩ اﻟﺤﻔﻼﺕ اﻝﻣﻮﻟﺪﻳﺔ ﻭﻫ...

الى من يهمه الأمر مع التحية ..